شاندێكی سەربازی گەیشتە كەركوك



 

ھەریەك لە عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا سەرۆك ئەركانی سوپای عێراق، و قەیس خەڵەف محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكان بەمەبەستی بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێ یەكشەممە كە كاروانیكی ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی كردە ئامانج، گەیشتنە شاری كەركوك.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە ئەمڕۆ دووشەممە ھەریەك لە عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و قەیس خەڵەف محەمەداوی گەیشتوونەتە شاری كەركوك.

راشیگەیاندووە عەبدولئەمیر رەشید یارەڵڵا و قەیس خەڵەف محەمەداوی بەمەبەستی بەدەستھێنانی زانیاری لەبارەی تەقینەوەكەی دوێنێ یەكشەممە كە كاروانیكی ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵیی لە گوندی عەلی سوڵتان سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەركوك كردە ئامانج، سەردانی ناوچەكە دەكەن.

دوێنێ یەكشەممە وتەبێژی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكانی عێراق، لیوا یەحیا رەسوڵ رایگەیاند كە بۆمبێكی چێنراو لە گوندی عەلی سوڵتان سەربە ناحیەی ریاز باشووری رۆژئاوای پارێزگای كەرووك بە كاروانێكی ھێزەكانی پۆلیسی فیدراڵییدا تەقیوەتەوە و لە ئاكامدا، ئەفسەرێكی پۆلیسی فیدراڵیی بە پلەی رائید و ژمارەیەك پۆلیس كوژراون.

ئاماژەی بەوەیشدابوو كە فەرماندەی گشتیی ھێزە چەكدارەكان فەرمانی كردووە، لیژنەیەك بۆ لێكۆڵینەوە لە پەلامارە تیرۆریستییەكە پێكبھێندرێت.

نرخی بەنزین بەبەرزی ماوەتەوە
پێت نرخی بەنزین بەبەرزی ماوەتەوە
نەوت بەرز بووەوە
دوات نەوت بەرز بووەوە
پەیوەنیدر