بەهای دۆلار لە بازاڕەکانی هەرێم و بەغدا لەگەڵ داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەرزبووەوە.
میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە، هەردوو بۆرسەی فه‌یحا و حارسیه له به‌غدا، لەکاتی داخستنی بۆرسەدا گۆرانکاری لە نرخی دۆلاردا ڕوویدا و بەرزبۆتەوە بۆ 152 هەزار و 250 دینار.
ئەمە له كاتێكدایە سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 151 هه‌زار و 400 دیناری عێراقی مامەلەی پێوەکراوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، له هه‌رێمی كوردستانیش، به‌های دۆلار به‌رزبونه‌وه‌ی تۆماركردوه، لەکاتی داخستنی بازاڕدا نرخی 100 دۆلار بەرامبەر 152 هەزار و 500 دیناری عێراقی بووە.