نەوتی سپی بەسەر توێژێکدا دابەشدەکرێت



وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی ١٥ هەزار لیتر نەوتی سپییان بەسەر ١٥٠ خێزانی ئاوارەی گەڕاوە بۆ زێدی خۆیان دابەش کردووە.

ئەمڕۆ پێنچشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەلایەن ستافی وەزارەتەوە نەوتی سپی بەسەر ١٥٠ خێزانی ئاوارە کە گەڕاونەتەوە بۆ شنگال دابەش کراوە، کە کۆی گشتی بریتییە لە ١٥ هەزار لیتر نەوتی سپی و بەسەر ئەو خێزانانەدا دابەشکراوە کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان لە شنگال.

ئەوەشی خستە روو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بەردەوام دەبێت لە هاوکاریکردنی ئەو ئاوارانەی گەڕاونەتەوە ناوچە رەسەنەکانی خۆیان.

هەفتەی رابردوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، هاوکاری دارایی بە بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بەسەر هەشت هەزار و ٥٣٦ خێزانی ئاوارە دابەشدەکرێت کە گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

لە چەند مانگی رابردوو، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار دینار بۆ هەر خێزانێکی ئاوارە خەرج دەکەن کە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان.

پاش سەری ساڵ بەهای دینار بەرزدەبێتەوە
پێت پاش سەری ساڵ بەهای دینار بەرزدەبێتەوە
ئێستا نۆرەی بەرژەوەندیە باڵاکانە…!
دوات ئێستا نۆرەی بەرژەوەندیە باڵاکانە…!
پەیوەنیدر