ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی تەندروستی میسر ڕایگەیاند، ڤایرۆسی نوێی گەشە کردنی کۆرۆنا “جی ئێن ١” JN1 گەیشتووەتە ئەو ولاتە.
لەڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستی میسردا ئاماژە بەوەکراوە، لەئەنجامی لێکۆڵینەوە و شیکاری نەخۆشییەکانی دوو نەخۆش دەرکەوت هەڵگری ڤایرۆسە نوێیەکەن کە بە گۆڕاوی کۆرۆنا دەناسرێت و ناوی “جی ئێن وەن”ی لێنراوە.
تەندروستی میسر باسی لەوەشکردووە، ئەو دوو حاڵەتە دەستنیشانکراوە دۆخی تەندروستییان جێگیرە پێوسیتیان بەوە نەبووە لە نەخۆشخانەدا بهێڵدرێنەوە و حاڵەتەکەیان سووک بووە و تووشی هەناسەتەنگییەکی کەم بوون.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشتر JN1ی بە “جۆرێکی گۆڕدراو” پۆلێن کردووە و دەڵێت بەڵگەکانی ئێستا ئەوە نیشان دەدەن کە مەترسییەکانی بۆ سەر تەندروستی گشتی کەمن
وەزارەتی تەندروستی میسر پەیامێکی بۆ هاوڵاتیان ناردووە و لە نزیکەوە چاودێری دۆخی پەتاناسی وڵاتەکە دەکەن و جەختی لەوە کردووەتەوە کە ڕاسپاردە تەندروستییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ گۆڕانکارییەکیان تێدا نییە، چونکە یەکێکە لەو ڤایرۆسانەی کە تووشی کۆئەندامی هەناسەدان دەبێت وەک ئەنفلۆنزا و گروپی ڕینۆپلاستی.
ئەوەشخراوەتەڕوو، هیچ ڕێوشوێنێکی پزیشکی نییە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی خۆپارێزی جیاواز لە ڤایرۆسەکانی دیکە کە تووشی سیستمی هەناسەدان دەبن.