لە کاتێکدا جیهان خۆی بۆ پێشوازیکردن لە ساڵی 2024 ئامادە دەکات، شارێکی تورکیا بەخێرهاتنی ساڵی 2025 دەکات.
لە شاری ئەدەنەی تورکیا بووەتە نەریت لە کاتی نزیكبوونەوەی سەری ساڵی نوێدا، ئەوان پیرۆزبایی هاتنی ساڵی داهاتووتر دەکەن. ئەمساڵیش مەیدانی “ئیستاسیۆن”ی شارەکە و بەشێك لە دوکان و بازاڕەکان بە پیرۆزبایی هاتنی ساڵی 2025 رازێندرانەوە.
شارەوانی ئەدەنە پێی وایە ئەو هەنگاوە جیاوازە دەبێتە هۆی ڕاکێشانی گەشتیاری زیاتر بۆ شارەکەیان وەك چۆن پار لە کۆتایی ساڵدا لە بری پێشوازیکردن لە ساڵی 2023، پیرۆزبایی هاتنی ساڵی 2024یان لە خەڵک دەکرد.