لە هەرێمی کوردستان هەڵوێستەکان دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامی هەیە، لە کاتێکدا ماوەی چەند ڕۆژێک دەبێت هێرشەکان چڕ کراونەتەوە و زیانێکی گیانی و ماددی بەرچاوی هەبووە.
فەتحوڵا حسێن، ئەندامی نوێنەرایەتی بەڕێوەبەری خۆسەر سەبارەت بە هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تورکیا بەردەوام هێرشەکانی چڕ دەکاتەوە لە کاتێکدا ئێستا زیاتر لە ٥ ملیۆن کەس لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، دەستکەوتەکانی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان قبوڵ ناکات و هێرش دەکاتەسەری و دەیەوێت بەڕێوەبەی خۆسەر لەناوببات.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا هێرشەکانی وەک کاردانەوەیەک ئەنجامدەدات بەرامبەر سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەمی ئەنجومەنی سوریای دیموکرات و ڕاگەیاندنی هەرێمێکی سەربەخۆی ٧ کانتۆنی تایبەت بە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هاوکات ئێمە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە هەوڵی بەدەستهێنانی پاڵپشتی سیاسیین بۆئەوەی نەخشەی کوردی قبوڵبکرێت.
وێڕای ئەوەی هەموو ڕۆژێک لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا گیان لەدەستدانی هاووڵاتییانی سڤیڵ لە ڕۆژئاوای کوردستان هەیە، بەڵام بێدەنگی نێودەوڵەتی هەیە و ڕێگری لە هێرشەکان ناکرێت.