کەشناسی پێشبینی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و دروستبوونی تەم دەکات، دوای ئەو شەپۆلی بارانبارینەی کە تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە هەرێمی کوردستانی گرتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك پەڵە هەورى جیا و خێرایی با لە نێوان 5 – 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا.
سەبارەت بە سبەینی هەینیش ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە هەندێك لە ناوچە شاخاوییەکان و باشووری هەرێمیش ئەگەری دروستبوونی تەم هەیە لە درەنگانی شەودا.
ئەوەشیخستەڕوو کە لە کاتی دروستبوونی تەمەکەدا مەودای بینین بۆ دوو کیلۆمەتر دادەبەزێت و پلەی گەرماش 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 19 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 18 پلەى سیلیزى
دهۆک : 19 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 19 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 19 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 22 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى
سۆران : 16 پلەى سیلیزى