هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ڕۆژئاوای کوردستان زیادی کردووە و حکومەتی تورکیا هێرشەکانی چڕتر کردووەتەوە و بەهۆی ئەو هێرشانەوە و زیانێکی زۆری گیانی و ماددیش تۆمارکراون، لەوبارەیەوە د. جەبار قادر، پسپۆڕی کاروباری سیاسی و ئاسایشیی تورکیا دهڵێت، “تورکیا شەڕی غەززەی قۆستوەتەوە تا ئەوەی دەیەوێت بیکات بەبێ ئەوەی هەست بە کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی بکرێت.”
یەکێکە لە ژەنەراڵە خانەنشینکراوەکانی تورکیا بەناوی ئورکون ئوزڵەر ئاماژەی بەوەکردووە، “وهزیری پێشوی بهرگری ئەو هێزانەی ناردوە بۆ ئەو ناوچانە و دەوڵەتی تورکیا باجەکەی دەدات”.
د. جەبار قادر، باسی لەوەشکردووە، لەو بڕوایەدا نییە لە ڕێی ئەو هێرش و کردە سەربازییانەوە تورکیا و ئەردۆغان بتوانن ئامانجەکانی خۆیان بپێکن، بەڵام، “دەتوانن کێشەی گەورە دروست بکەن بۆ رۆژئاڤای کوردستان و باشوری کوردستانیش، چونکە زیانێکی زۆر لە ژیانی خەڵک و لە ژێرخانی ئابوری ناوچەکان دەدەن و زیانێکی زۆریش دەدەن لە هەمو ئەو دەزگایانەی خزمەتگوزاریی گشتی پێشکەش دەکەن”.
د. جەبار قادر دەڵێت، ” تورکیا قەیران و شەڕی غەززەی قۆستوەتەوە تا ئەوەی دەیەوێت بیکات بەبێ ئەوەی هەست بە کاردانەوەیەکی نێودەوڵەتی بکرێت دژ بەو هێرش و پەلامارانەی تورکیا دەیانکاتە سەر باشور و ڕۆژئاوای کوردستان”.
ئەوەش لەکاتێکدایە، لە ڕاپۆرتەکانی ئەو رێکخراوانەی داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ دەکەن جەختێکی زۆر دەکەنەوە لەو پێشێلکاریانەی دەسەڵاتدارانی تورکیا بەرامبەر بە کورد و کەمایەتییەکانی تری ناو تورکیا وەک عەلەوییەکان ئەنجامی دەدەن.