سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە عێراق.
بە پێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لە هەژماری کۆمەڵایەتی X (تویتەر) بڵاو کراوەتەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا پێدرۆ سانچێز بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق.
بە پێی ڕاگەیەندراوەکە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتی فەرمیدا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا و هاتنی بۆ عێراق دەکرێت و بڕیارە لە کۆشکی حکوومەت لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی کۆببێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە ئیسپانیا تیەکێکە لەو وڵاتانەی بەشدارە لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش و هەروها هێزەکانی ئەو وڵاتە لە عێراق لە چوارچێوەی ئەرکەکانی ناتۆش ئەرکیان پێ سپێردراوە.
چاوەڕوان دەکرێت، لەم سەردانەیدا، پێدرۆ سانچێز هاوکات لەگەڵ دیدارە فەرمییەکان، هێزەکانی وڵاتەکەشی لەعێراق بەسەر بکاتەوە.