گروپە چەکدارەکانی عێراق كردنه ڕایگەیاند، لەدرێژەی هێرشەکانیاندا توانیویانە سەنتەرێکی سیخوڕی ئیسرائیل لە شاری هەولێر بکەنە ئامانج و جه‌ختیش له به‌رده‌وامی هێرشەکانیان دەکەنەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گروپە چەکدارەکانی عێراق کە ناوبەناو هێرشی ئاسمانی لەرێگەی بۆمب و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژەیان بەوەکردووە”له به‌رده‌وامی رێگاكه‌مان بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی داگیركاریی و پشتیوانیكردنی خه‌ڵكی غه‌ززه، وه‌ك وه‌ڵامێكی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی كه له‌لایه‌ن دەوڵەتی ئیسرائیلەوە دژی فه‌ڵه‌ستیینییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن، دوێنێ چوارشه‌ممه سه‌نته‌رێكی سیخوری ته‌كنیكی سه‌ربه ئیسرائیلمان لە هەولێر کردووەتە ئامانج”.
لەبەیاننامەکەی ئەو گروپانەدا ئەوەشخراوەتەروو، كه ئه‌و شوێنه‌ی كردویانه‌ته ئامانج له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی شاری هه‌ولێر بووه و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه كه هێرشەکانیان بەردەوامییان دەبێت.
ڕاگەیاندنی بەرپرسیارێتی گروپە چەکدارەکان لە هێرشەکانی سەر بنکە و خاڵە سەربازیی و سەنتەرەکان لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە لەکاتێکدایە ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه، نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر بۆردومان كرا و بۆردومانه‌كه له گوندێکی نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر بووە بەناوی ئاشۆکان کە لە گوندی گەزنەوە نزیکە.