كۆمپانیایەكی تەكسی لە سلێمانی هاتووچۆی هاووڵاتیان بۆ ماوەیەك كرد بە خۆڕایی



کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەت پڕۆژەیەکی تەکسی لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەوە لە شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت و بۆ ماوەیەكیش هاتووچۆی تەكسی دەكات بە خۆڕایی.

كۆمپانیای ناسیار، كە كۆمپانیایەكی بواری گواستنەوەیە لە شاری سلێمانی لە ڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە خزمەتگوزاری گواستنەوە پێشكەشی هاووڵاتیان دەكات.

وتەبێژی كۆمپانیاكە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆمپانیاكەیان بە هێزی دەستی ناوخۆیی و بە توانای كۆمەڵێك گەنج لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنێكەوە تەكسی دابین دەكات بۆ هاتووچۆی هاووڵاتیان لەڕێگەی شۆفێری ژن و شۆفێری پیاو.

ڕاشیگەیاند، هەر لەڕێگەی ئەو ئەپڵیكەیشنەوە غاز بۆ ماڵان دابین دەكرێت لەڕێگەی ئەو ئۆتۆمبێلی غازانەی بە گەڕەكەكاندا دەگەڕێن و هەروەها خزمەتگوزارییەكی دیكەش بریتییە لە دابین كردنی ماتۆڕسكیل بۆ ئەو دیلیڤەریانەی خواردن دەگەیەنن بە هاووڵاتیان.

ئاشكراشی كرد، كۆمپانیاكەمان لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە تەكسی بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەین بە خۆڕایی بۆ ماوەیەكی دیاری نەكراو، بۆیە هاوولاتیانی شاری سلێمانی لە ئەمڕۆوە دەتوانن ئەپڵیكەیشنەكە داببەزێنن و گەشتەكانی خۆیان لەناو شاری سلێمانی ئەنجام بدەن بەخۆڕایی.

وتیشی، “لە ساڵی ڕابردووەوە دەستیان بە كاركردن كردووە و ژمارەیەكی زۆری تەكسی هاتوونەتە ناو خێزانی ناسیارەوە و لە ساڵی داهاتووشدا كۆمەڵێك خزمەتگوزاری دیكە بۆ هاووڵاتیان دابین دەكەین”.

پارتی لە نەینەوا پەیامێک بە یەکێتی دەدات
پێت پارتی لە نەینەوا پەیامێک بە یەکێتی دەدات
بەغدا 700 ملیاری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
دوات بەغدا 700 ملیاری دیكە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت
پەیوەنیدر