پەڕلەمانتارێكی عێراق دەڵێت، تاكو ئێستا وەزیری دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر 400 ملیارەكە دەرنەبڕیوە، دەشڵێت، لەسەر ناردنی ئەو پارەیە سكاڵا تۆمار كرا.
سۆران عومەر، پەڕلەمانتاری عێراق بڵاویكردەوە، هێشتا حبری دەستنوسەكەی محمد شیاع سودانی وشك نەبوبویەوە شەڕ بوو لەسەر ئەوەی ٤٠٠ ملیارەكە دەسكەوتی كێیە، دەشڵێت، 400 ملیارەكە دەسكەوتی كێ بوو با بچێت بیهێنێت.
ئەو پەڕلەمانتارە دەڵێت، تاكو ئێستە وەزیری دارایی ڕەزامەندی دەرنەبڕیوە لەسەر ناردنی پارەكە، دیار نییە كەی دێت، ئەو شەڕەش كەلەسەر هیچ دروستیان كرد زیانی بۆ ٤٠٠ ملیارەكە هەبوو، سودانی خستە ژێر فشاری هەندێك پەرلەمانتار كە ناردنی ئەو بڕە پارە هیچ پشتیوانییەكی یاسایی نییەو سكاڵایان تۆماركرد.