بە هۆی سووتانی دوو ئۆتۆمبێل لە کەرکووك سێ کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆتۆمبێلێك لە گەڕەکی ئەسرا و مەفقودینی شاری کەرکووك گڕی گرت و بە هۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
بە پێی زانیارییەکان یەکێك لە قوربانییەکان مامۆستای زانکۆیە و لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا بە تەواوی سووتاوە و ئەوەی دووەمیشیان دوی گواستنەوە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
لە گەڕەکی واستیش ئۆتۆمبێلیکی دیکە سووتا و بە هۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لە دەستدا.