سەرەڕای هەموو ئەو بانگەوازانەی بۆ ئاگربەست لە ناوچەکە ڕادەگەیەندرێن، بەڵام ڕۆژ بە ڕۆژ شەڕی ئیسرائیل و حەماس زیاتر پەرەدەسێنیت و سوپای ئیسرائیلیش سەرباری درێژەدان بە بۆردومانەکان، هێزی زیاتر بۆ کەرتی غەززە ڕەوانە دەکات.
بە پێی ئامارە فەرمییەکان تا ئێستا نزیکەی 21 هەزار کەس لە غەززە کوژراون و چارەنووسی هەزارانی دیکەش نادیارە کە کەوتوونەتە ژێر داروپەردووی خانوو و باڵەخانە ڕووخاوەکانەوە.