داعش مەترسی درووستكردەوە



 

لەكاتێكدا عێراق یادی پێنجەمین ساڵوەگەڕی سەركەوتنی بەسەر داعشدا كردەوە لە 10ی دیسەمبەر، كەچی هێرشەكەی دوێنێی كەركوك كە زیاد لە 10 كوژراو و برینداری لێكەوتەوە، مانەوە و بوونی پاشماوەكانی ئەو ڕێكخراوە تیرۆرستییەی سەلماند، ئەوەش بوونی مەترسییەكی نوێ دەگەیەنێت.

دوێنێ یەك شەممە لە هێرشێكدا لە ڕۆژئاوای پارێزگەی كەركوك 8 پۆلیسی فیدراڵی عێراق كوژران، یەكێكیان ڕائیدە و سێی دیكەش بریندار بوون.

بەپێی سەرچاوەكان هێرشەكە لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە ئەنجامدراوە.

محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق فەرمانی كرد بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە.

یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەیی گششتی هێزە چەكدارەكای عێراق ڕایگەیاند فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان تەواوی هێزەكانی ڕاسپاردووە كە هیچ هەلێك بە دەست تیرۆرستانەوە نەدەن و پشكنینی تەواوی ناوچەكە بكەن.

شارەزایان لە ئەو باوەڕەدان دووبارەبوونەوەی هێرشەكانی داعش لە ئەو پارێزگایانەی لە 2014 بۆ 2017 لەژێر دەستیدا بوون، بوونی كەموكوڕی لە سنوورەكە دەسەلمێنێت لە ڕووی ئەمنییەوە.

رەعد هاشم توێژەری ئەمنی و سیاسی دەڵێت، لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەغدا یادی سەركەوتنی بەسەر داعشدا كردەوە، بەڵام داعش بە ئەو كردەیەی پەیامێكی دایە دەوڵەت و هێزە ئەمنییەكانی عێراق، كە هەر ماوە، بۆیە دەبێت ڕێوشوێنی نوێ لە دژی تیرۆر بگیردرێتەبەر.

 

 

ئەرژەنتین و مێسی، خەونەكەیان بەدیهێنا
پێت ئەرژەنتین و مێسی، خەونەكەیان بەدیهێنا
میری قەتەر: بەڵێنەكەمان جێبەجێ‌ كرد
دوات میری قەتەر: بەڵێنەكەمان جێبەجێ‌ كرد
پەیوەنیدر