سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داشکاندنی تێچووی ئەو گەشتانەی کرد کە هاووڵاتیانی عێراقی بۆ ئامادەبوون لە پاڵەوانیتی جامی ئاسیا لە وڵاتی قەتەر دەیکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی راسپارد، بۆ ئەنجامدانی گەشتی هاووڵاتیانی عێراقی بۆ قەتەر بە مەبەستی ئامادەبوون لە جامی ئاسیا داشکاندن بۆ گەشتەکانیان بکەن،
بەگوێرەی بەیاننامەکە، سودانی ڕێنمایی ”وەزارەتی دەرەوە دەکات کە پەیوەندی لەگەڵ لایەنی قەتەری ببەستن بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزەی چوونە ژوورەوە بۆ هاوولاتیانی عێراقی”.