لە سلێمانی تۆمەتبارێك دەستگیركرا کە دەستی بەسەر پاسی هاووڵاتییەکدا گرتبوو.
ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، پۆلیسی ئەزمەڕ تۆمەتبارێکی لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك دەستگیركراو دەستیش بەسەر ئۆتۆمبێلێكی نەفەرهەڵگر (پاس)دا گیرا .
لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە ئۆتۆمبێلە نەفەرهەڵگرەکەی لای كەسێك داناوە لەئێستادا نایداتەوە و شاردویەتییەوە، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری داوەری لێكۆڵینەوە توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئەزمەڕەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا .
ئەوەشیختەڕوو کە ئێستادا تۆمەتبار ( أ،م،ق لەدایكبووی 1983 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.