کەشوهەوای هەرێمی کوردستان سەقامگیر دەبێت و پلەی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پلەی گەرماش لە ناوچە شاخاوییەکان کەمێک نزمتر دەبێتەوە، بەتایبەتی ناوچە سنووریەکان.
سەبارەت بە سبەینێ چوارشەممە، ڕوونیکردەوە کە ئاسمان ساماڵ پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرماش بە بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆ 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 20 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 17 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 21 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 6 پلەى سیلیزى
سۆران : 14 پلەى سیلیزى