وتەبێژی حکومەتی هەرێم: ئەگەر بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان بە ئەنجام نەگات ئارامی نامێنێت



وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکاتەوە.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە (کوردستان24) راگەیاند: “له‌ سه‌ره‌تای مانگی یه‌كی ساڵی 2024، كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ له‌نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌نجام ده‌درێت و ئه‌و كۆبوونه‌وانه‌ش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی ده‌بن و درێژخایه‌ن نابن وه‌كوو هه‌موو جاره‌كانی دیكه‌ و ئه‌و پشوودرێژییه‌یان نابێت كه‌ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر به‌ به‌غدا هه‌یبوو.”

وتیشی:”سه‌قامگیری عێراق په‌یوه‌سته‌ به‌ سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ ئه‌نجام نه‌گات، ئه‌و نیمچه‌ئارامییه‌ی هه‌یه‌تی، نایمێنێت و لێی تێكده‌چێت.”

ئاماژەی بەوەشکرد:”له‌ هیچ سه‌رده‌مێكدا خه‌ڵكی كوردستان له‌لایه‌ن حكومه‌ت و رژێمه‌كانی پێشووی عێراقدا به‌و شێوه‌یه‌ برسی نه‌كرا و پاره‌ و قووتی لێ نه‌بڕاوه‌، ته‌نانه‌ت كاتێك هه‌رێمی كوردستان قه‌واره‌یش نه‌بوو، ده‌ست بۆ پاره‌ و بژێوییه‌كه‌ی نه‌براوه‌.”

پێشه‌وا هه‌ورامانی دەشڵێت:”شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی دایناوه‌ له‌ ماوه‌ی رۆژانی 6 بۆ 10ـی مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات به‌تایبه‌ت بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ئه‌و مادده‌ و بڕگانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌ مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ گه‌شبینی له‌ دانیشتن و كۆبوونه‌وه‌كان به‌دی نه‌كه‌ن، ئه‌و كات حكوومه‌ت و سه‌ركردایه‌تی كوردستان خۆی به‌ به‌رپرسیار له‌ به‌رامبه‌ر خه‌ڵك و هاووڵاتییانی خۆی ده‌بینێت و رێگه‌چاره‌ی دیكه‌ی ده‌بێت.”

بایدن لە وەڵامی هێرشەکەی هەولێردا فەرمانی بۆردومانکردنی میلیشیاکانی دا
پێت بایدن لە وەڵامی هێرشەکەی هەولێردا فەرمانی بۆردومانکردنی میلیشیاکانی دا
دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات
دوات دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە کەرکوک دەستگیردەکات
پەیوەنیدر