بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی ئێران بەناوی “ڕەزا مووسەوی” لە سووریا کوژرا.
ئاژانسی هەواڵی (تەسنیم)ی ئێرانی بڵاویكردۆتەوە، “لە بۆردومانێكی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر خاكی سوریا، ڕەزا موسەوی، بەرپرسی یەكەی پشتیوانی بەرەی مقاوەمە لە سوریا كوژرا”.
ڕاشیگەیاندووە، ڕەزا مووسەوی یەکێک بووە لە کۆنترین ڕاوێژکارەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و هاوڕێی قاسم سولەیمانی بووە.
سوپای پاسدارانی ئێران جەختیشی كردۆتەوە، ئیسرائیل باجی تاوانی کوشتنی یەکێک لە گەورە ڕاوێژکارەکانمان لە سوریا دەدات.