تەنها دوای داشكانی نرخەكەی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ، نرخی دۆلار جارێكی دیكە بەرزبووەوە و گەیشتەوە سەروو 150 هەزار دینار.
ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكە بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سەرەڕای بەردەوام دابەزینی نرخی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بەتایبەتی دوو ڕۆژی ڕابردوو، ئێوارەی ئەمڕۆ لەكاتی داخستنی بازاڕدا نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە.
ڕاشیگەیاند، لەكاتی داخستنی بازاڕدا بەهای 100 دۆلار گەیشتەوە 150 هەزار و 450 دینار لەكاتێكدا بەیانی تاوەكو 148 هەزار و 750 دینار دابەزیبوو.
بەپێی بڕیاری بانكی ناوەندی عێراق لە سەرەتای ساڵی نوێوە سەرجەم مامەڵەكان لە بازاڕەكانی وڵاتدا دەبن بە دینار و ئەمریكاش بڕیاریداوە لە پێدانی دۆلار بۆ پاڵپشتی ئابووری عێراق بەردەوام بێت.