لە کاتی پاککردنەوەی بەفری ڕێگەکانی ناوچەیەکی پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستاندا، کەسێك گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بێسەروشوێنن.
ڕووداوەکە درەنگانێکی شەوی ڕابردوو لە ناوچەی تاشڵچای ڕوویدا کاتێك یەکێك لەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ ماڵینی بەفرەکە بەکاردەهێندرا کەوتە کەندێکەوە و بە هۆیەوە هاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا و سیانی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
شەوی ڕابردوو بە هۆی زۆریی بەفرەوە هەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای ئەو سێ هاووڵاتییە ڕاگیرا.