وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لەئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستانە و ترسنۆكانەدا، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئەفسەرێك بە پلەی رائد و ژمارەیەك لە كارمەندانی لیوای ٢ی ئالی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە لە پارێزگای كەركوك شەهید بوون.
وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لەئەنجامی كردەوەیەكی تیرۆریستانە و ترسنۆكانەدا، كە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٨ی كانوونی یەكەمی ٢٠٢٢ ڕوویداوە، تیایدا ئەفسەرێك بە پلەی رائد و ژمارەیەك لە كارمەندانی لیوای ٢ی ئالی پۆلیسی فیدڕاڵی، بەهۆی بۆمبێكی چێندراوەوە لە گوندی سوڵتان لە ناحیەی ریازی سەر بە پارێزگای كەركوك شەهید بوون.
لە ڕاگەیەنراوەكەدا وەزارەتی پێشمەرگەوە پرسە و سەرەخۆشی لە فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی و كەس و كاری شەهیدان دەكات و رایدەگەیەنن، كە هێزەكانی پێشمەرگە شان بەشانی هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوام دەبن لە راوە دوونان و تێكشكاندنی تیرۆریستان، تا ئەو كاتەی تەواوی ناوچەكانی عێراق لەو تیرۆریستانە پاك دەكەینەوە.