سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە و دەشڵێت: “شاندی هەرێم بۆ پرسی بودجە و مووچە و نەوت دەچێتەوە بەغدا”.
جوتیار عادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاندووە، گفتوگۆكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەردەوامە، ئامانجمان جێبەجێكردنی دەستوور و پاراستنی فیدڕاڵیزمە.
ڕاشیگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت جارێكی دیكە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچێتەوە بەغدا، لەسەر كۆمەڵێك پرسی یاسای بودجە و مووچە و نەوت و غاز و ناوچە جێناكۆكەكان گفتوگۆ بكەن.
جوتیار عادل، وتوشیەتی، “پرسی دووبارە ناردنەوەی نەوت، پەیوەندیی بە گفتوگۆی نێوان توركیا و عێراقەوە هەیە، ئەوەی پێویست بووە لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە پێشكەش كراوە”.
جەختیشی كردۆتەوە، ئێمە جەخت لە ناردنی بەشەبودجەی هەرێم دەكەینەوە، كە لە یاسای پەسندكراوی بودجە دەرچووە.