بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلیمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پشوەکانی سەری ساڵ، بەرنامەی کارکردنی موەلیدەی گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و کاتەکانی دەگۆڕێت.
ڕوونیشیکردۆتەوە،لەسبەینێ دووشەممە (٢٥/١٢/٢٠٢٣) بەیانیان ٧ بۆ ٨ ی بەیانی کارناکەن لەبری ئەوە پێشنیوەڕۆ کاتژمێر (١١:٠٠) کارەبا دەدەن لە بری کاتژمێر (١).
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلیمانی ئاماژەی بەوەشدا، دوای تەواوبوونی پشوەکان لە ٢/١/٢٠٢٤ بەرنامەی کارکردنیان ئاسایی دەبێتەوە.
بەهۆی کێشەی کەمی کارەبای نیشتیمانییەوە لە هەرێم، نەبوونی کارەبای ٢٤ کاتژمێری وایکردووە، مۆلیدەکان بەشیوەی تەناوب کار بکەن و لەوکاتانەی کارەبای نیشتیمانیی نییە مۆلیدەکان کاردەکەن، هاوکات بۆ ئەم مانگە نرخی ئەمپیرێک کارەبای مۆلیدەی ماڵان لە نێوان ١٠ هەزار بۆ ١٢ هەزار دینارە، و سیتییەکان یەکەیەک بە 280 دینارە.