ئارام محمەد وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە بریاری ئەنجومەنی وەزیران تا ئەو کاتەی دۆخی دارایی هەرێم ئاسایی دەبێتەوە، کرێی خوێندنی پاراڵێڵ لەهیچ خوێندکارێک وەرناگیرێت و ئەو بڕیارە بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئارام ئەحمەد وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، پێش دەستپێکردنی پرۆسەی خوێندن داوایانکردووە پاڵپشتی دەرماڵەی خوێندکاران بکرێت، و مانگانە بۆیان خەرجبکرێت،
ڕاشیگەیاند،لە ئێستادا لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم خوێندن دەستی پێکردووە، و بەنووسراوی فەرمی داوامان لە سەرۆکوەزیرانى هەرێم کردووە، کە دەرماڵە بۆ خوێنکارانی زانکۆ و پەیمانگەکان دابینبکرێت،
باسی لەوەش کرد، ئەو خوێندکارانەی لە پارالێڵ دەخوێنن و کرێی خوێندنیان بەهۆی باری داراییانەوە دواکەوتووە دەتوانن ئەنجامەکانیان وەربگرنەوە و هیچ کێشەیەکیان بۆ دروست ناکرێت.