ڕەشەبا كۆتایی دێت و شەپۆلێكی بەفر و سەرما هەرێم دەگرێتەوە



بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، ئەم شەپۆلی وشكە سەرمایەی ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتۆتەوە كۆتایی دێت و لە كۆتایی مانگیشدا شەپۆلێكی جەمسەری سەرما و بەفر ناوچەكە دەگرێتەوە.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی دوو شەممە ١٩-١٢-٢٠٢٢ لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بەرزە پاڵەپەستۆ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و ڕوون ئەبێت لەگەڵ بوونی کەمێک ھەوری بەرز و پلەکانی گەرما بەجێگیری ئەمێننەوە.

ڕاشیگەیاند، خێرایی با لەسەرخۆ ئەبێت ٥ تا ١٥کم/س لە ئاڕاستەی باکوری ڕۆژھەڵاتەوە و کاریگەری ئەو با چالاکەی ھەیە لەناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ھەرێم سبەی پێش نیوەڕۆ کۆتایی پێدێت.

وتیشی، “بەپێی مۆدێلی GFS پێشبینی ھاتنی یەکەم نزمە پاڵەپەستۆی جەمسەری بە شەپۆلێکی سەرما و بەفر بارین لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەدا دەكەین”.

بۆ كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی دەكرێتەوە
پێت بۆ كارتی نیشتمانی ئاگاداری هاووڵاتیانی سلێمانی دەكرێتەوە
ئاسایشی گەرمیان؛ باندێكیان بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیركرد
دوات ئاسایشی گەرمیان؛ باندێكیان بە تۆمەتی دزینی ئاژەڵ دەستگیركرد
پەیوەندیدار