هاتووچۆ شۆفێران لە مەترسی هەرەسی گردێک ئاگادار دەکاتەوە



بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکات کە رێیان دەکەوێتە سەرشەقامی سەرەکی سەر پردی تاسڵوجە بەرەو ئاراستەی شاڕێی تاسڵوجە – سلێمانی، بە ووریاییەوە لەو جێگایە شۆفێری بکەن .

هاتووچۆی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژە بەوەدەکات، بەھۆی داڕمان وھەرەسی بەشێک لەو گردەی تەنیشت شەقامەکە کە پێشتر کاری بڕین و داتاشینی وەک بەشێک لەکاری شەقامی 100مەتری بۆکراوەو بەھۆی کاریگەری باران بارین مەترسی هەرەسهێنانی گردەکە درووست بووە ، گەرچی ئەو ھەرەسە نەگەیشتۆتە سەر شەقامەکە و نەبووەتە بەربەست کردنی، بەڵام باشتر وایە شۆفێران زیاتر بەئاگابن.

بەهۆی باران بارینی زۆری چەند رۆژی رابردوو، ڕۆژی شەممە بەشێک لەو گردەی کە دەکەوێتە تەنیشت شەقامی سەرەکی تاسڵوجە سلێمانی، هەرەسی هێنا و مەترسی کەوتنی تاوەرەکانی کارەبای دروستکرد، تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردن و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستن، بۆ ئەوەی هاووڵاتیان و شۆفێران بەدووربن لە زیان.

لە سبەینێوە هەشت ڕۆژ پشوو دەبێت لە هەرێم
پێت لە سبەینێوە هەشت ڕۆژ پشوو دەبێت لە هەرێم
دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ
دوات دادگای فیدڕاڵی لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاتەدەنگ
پەیوەنیدر