گەشتی عومڕە بە ڕێگای وشکانی دەستیپێکرد



هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ده‌توانن به ‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌ كوردستانه‌وه‌ به ‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومڕه‌ بكه‌ن.

ئه‌مرۆ یەک شه‌ممه‌، شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا ڕایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی ده‌توانن له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی عومڕه‌كاران به‌ رێگای وشكانی بگوازنه‌وه‌ بۆسعوودیه‌ .

شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی، به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، ماوه‌یه‌كی زۆره‌ به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومڕه‌ی عیراق له‌ گفتوگۆ به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گواستنه‌وه‌ی عومڕه‌كاران به‌ رێگای وشكانی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ڕابگه‌یەنن.

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بەوەکرد، به‌رده‌وام دوو نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ سنووری ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر ده‌بن بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتییان و ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆیان له‌كاتی گه‌شتكردنیان.

وتیشی، ئێمه‌ به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌كی پێویست بێت و له‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.

سێ دادوه‌رى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار دەبن
پێت سێ دادوه‌رى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستبه‌كار دەبن
وڵاتێک ڤیزەی لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت
دوات وڵاتێک ڤیزەی لەسەر هاووڵاتییانی عێراق هەڵگرت
پەیوەنیدر