وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى ڕایگەیاند، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌م جۆره‌كانى سوته‌مه‌نى نرخه‌كانیان داده‌به‌زێت، هاوکات نەوتی سپی بازرگان‌یش دادەبەزێت.
به‌همه‌ن قادر، وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى ڕایگەیاند، “كاتژمێر ٤ى پاشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ، هەر سێ جۆری بەنزینی سوپەر، موحەسەن و نۆرماڵ ٢٥ دینار داده‌به‌زێت”.
وتیشى، “له‌گه‌ڵ دابه‌زینى سێ جۆره‌كه‌ى به‌نزیندا، نه‌وتى سپى بازرگان‌یش به‌هه‌مانشێوه بڕی ٢٥ دینار داده‌به‌زێت”.
سەبارەت بە هۆکاری دابەزینی نرخەکان وته‌بێژى به‌نزینخانه‌كانى سلێمانى ئەوەی خستەڕوو، ” له ئێستادا بڕێکی زۆری سوتەمەنی له كۆگاكانى سوته‌مه‌نى هەیە و خواست لەسەری کەمە،هاوكات ئه‌و نه‌وته‌ش كه حكومه‌ت دابه‌شیكردووه له‌گه‌ڵ دابه‌زینى به‌هاى دۆلار، وایكردووه نرخى نه‌وتیش داببه‌زێت”.
باسی لەوەشکرد، “ماوه‌ى مانگێكه بەنزینی ٧٥٠ دینارى دابه‌شنه‌كراوه، به‌دڵنیاییه‌وه هه‌ركات ئه‌و به‌نزینه‌ش له‌به‌غداوه بگاته‌وه سلێمانى ده‌ست به‌دابه‌شكردنى بكرێت، ئه‌وا به‌نزین زیاتر هه‌رزان ده‌بێت”.