سەرۆكایەتی كۆماری توركیا بڕیاری دا ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی 6 وڵاتی هه‌ڵبگرێت و جەختیشدەكاتەوە، كە بڕیارەكە بۆ زیادكردنی جوڵه‌ی گه‌شتیاری و زیاتركردنی داهاتە.
سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا لە بڕیارێكی نوێ‌دا، كە ئەمڕۆ شەممە دەریكردووە، ئاماژەی بەوەكردووە، هاووڵاتیانی 6 وڵات دەبەخشرێن لە وەرگرتنی ڤیزای گەشتیاری.
ڕوونیشی كردۆتەوە، بڕیارەكە وڵاتانی (شانشینی سعودیه، ئیماراتی یه‌كگرتووی عه‌ره‌بی، عومان، شانشینی به‌حره‌ین، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كه‌نه‌دا) دەگرێتەوە.
جەختیشی كردۆتەوە، بڕیارەكە بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی خەڵكی ئەو وڵاتانەیە بۆ توركیا بە مەبەستی گه‌شتوگوزار و زیادكردنی جوڵه‌ی گه‌شتیاری و زیاتركردنی داهاتی كەرتی گەشتیاری.