وەزیری تەندروستی ستایشی هەوڵەکانی دکتۆرێکی کرد کە پێنج ئەندامی خانەوادەیەکی لە مردن ڕزگارکرد.
د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لەمەڕاسیمێکدا ، ستایسی د. ئازاد انور پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشیەکانی مێشک و دەمار، و سەرجەم ستافی کارمەندانی کرد، کە لە چارەسەرکردنی پێنج نەخۆشی خانەوادەیەکی شاری سۆران کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە تووشی نەخۆشیەکی زۆر دەگمەنی جۆرێکی ژەهراویبوون Botulism ببوون و باری تەندروستیان زۆر خراپ بوو،
بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی تەندروستی، ئەو نەخۆشانە ماوەیەکی درێژ لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانە مابوونەوە و پێویستیان بە جۆرێکی دەرمانی چارەسەری زۆر دەگمەن و گرانبەها کە لە وڵاتانی دونیا زۆر بە سەختی دەستدەکەوێت، دوای هەوڵی زۆری وەزارەتی تەندروستی ئەم چارەسەریە گرانبەهایە دابینکرا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە شیفای خوای گەورە و بەهەوڵ و هیمەتی نەخۆشخانە و پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ژیانیان لە مردن رزگار کرا.
وەزارەتی تەندروستی سوپاس و دەستخۆشی و ڕێز و ستایشی دکتۆری پسپۆڕ و نەخۆشخانە و سەرجەم پزیشک و کارمەندان کرد کە بەشداربووی پڕۆسەی چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشانەیان کرد.