وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم ڕایگەیاند، هەر کەسێک بیسەلمێنێت ژنێک یان کچێک لە چاکسازی ژنان لەسەردەمی دەسەڵاتی من، بۆ کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی برابێتە دەرەوە، من بە بەرچاوی ئێوەوە دەست لەکاردەکێشمەوە.
ئەمڕۆ شەممە، كوێستان محه‌مه‌د، وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌رێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وه‌ڵامى دیدارێكى سه‌رۆكى پێشووترى داواكاریى سلێمانى دایه‌وه كه باسى له‌وه‌كردبوو، ژنان و كچانى سزادراوى چاكسازیه‌كانى سلێمانى بۆ كارى به‌دڕه‌وشتى و له‌شفرۆشى ده‌برێنه ده‌ره‌وه‌ى چاكسازیه‌كان.
وه‌زیرى كار و كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وتى، ته‌واوى كارمه‌ندى چاكسازیه‌كانى ژنان “ژنن”، به هیچ شێوه‌یه‌كیش ڕێگه به ژنان نادرێت بچنه ده‌ره‌وه‌ى چاكسازیه‌كان، ته‌نانه‌ت له‌كاتى نه‌خۆشكه‌وتنى ژنان له‌چاكسازیه‌كان، ده‌بێت پزیشكى چاكسازیه‌كان ڕاپۆرت بنووسن و به ڕاپۆرت ببرێنه ده‌ره‌وه.
وتیشى، پێش ئه‌م كابینه‌یه‌و ده‌ستبه‌كاربونى ئێمه ناتوانم شایه‌تى ئه‌وه بده‌م كه ژنان بۆ كارى له‌شفرۆشى براونه‌ته ده‌ره‌وه یان نا، به‌ڵام هەر کەسێک بیسەلمێنێت ژنێک یان کچێک لە چاکسازی ژنان لەسەردەمی دەسەڵاتی من، بۆ کاری بەدڕەوشتی و لەشفرۆشی برابێتە دەرەوە، ئەوا من بەبەر چاوی ئێوەوە دەستلەکاردەکێشمەوە.
كوێستان محه‌مه‌د، ڕوونیكرده‌وه، ستافى چاكسازیه‌كانى ژنان به‌رده‌وام له ئه‌ركدان، سه‌ربارى نیگه‌رانیه‌كانیان هه‌ڕه‌شه‌ى مانگرتن و وازهێنانیانیشیان كردووه دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و دیداره، به‌ڵام دڵنه‌وایمان پێداون كه ڕێگه ناده‌ین تۆمه‌ت و ته‌شهیریان پێبكرێت.
وتیشی، ئێمه ١٧٢ سزادراوى ژنمان هه‌یه له هه‌رسێ چاكسازیه‌كانى ژنان و منداڵان، ته‌نها ٩١ كارمه‌ند و ستافمان هه‌یه كه زۆر ماندوون، شەو و ڕۆژ لە کاردان، ئەگەر ئەوان وازبهێنن ئەو کاتە کارەسات ڕوودەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌و پرسه ڕاستیش بێت، سزاى قورسى ماڵپه‌ڕه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌درێت كه قسه‌ى كردووه، به‌ڵام داوامان لە بەڕێوەبەرەکان كردووه به گه‌وره‌یى خۆیان له‌و بابه‌ته خۆش بن و سكاڵاى یاسایی تۆمارنه‌كه‌ن.