شه‌وی ڕابردوو هه‌واڵی هه‌وڵی تیرۆركردنی د. ئەحمەد کەرکوکی، کاندیدی سه‌ركه‌وتووی یه‌كێتی له هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە ڕووداوێکی تەقەکردن بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام پۆلیسی كەركووك ده‌ڵێت، ‘ڕووداوه‌كه به‌وجۆره ڕووینه‌داوه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه”.
دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو بڵاوكرایه‌وه که د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوك له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بووه، دواتر د. ئه‌حمه‌د كه‌ركوكی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بڵاویكرده‌وه، “دۆستان و خۆشەویستان من سەلامەتم سوپاس بۆ خوا، ئۆتۆمبێلی کاک دیلانی هاوڕێم گولـلەی بەرکەوتووە خۆشبەختانە هیچمان لە ئۆتۆمبێلەکەدا نەبووین”.
هاوكات فەرماندەیی پۆلیسی كەركووك له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه، “هەندێک لە پێگەی سۆشیال میدیا هەواڵی هەوڵی تیرۆرکردنی یەکێک لە کاندیدە سه‌ركه‌وتووه‌كانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووکیان بڵاوکردەوە، هەواڵەکە نادروستە و بەو جۆره‌ی کە بڵاوبوەتەوە ڕووینه‌داوه”.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئەو ئۆتۆمبێلەی کە گوللەی بهرکەوتوە خاوه‌نه‌كه‌ی یەکێک لە هاوڕێکانی ئه‌و كاندیده‌یه و کەسیشی تێدانەوبوە، بۆیه داوا ده‌كات به‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌و جۆره زانیاریه‌كانی پشتڕاستبكرێته‌وه.