15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران



ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی 15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەری ڕاگەیاند و سوپاسی هاووڵاتییانیش دەکات کە لە پێدانی زانیاریدا هاوکارییان دەکەن.

ئەمشەو بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەلایەن تیمەکانی ئاسایش توانییان لە ماوەی مانگێکدا 15 بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیر بکەن.

ڕوونیشکردەوە کە لەو هەڵمەتانەدا دەستیان بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ و هیرۆین و تلیاک و حەشیش و حەبی ترامادۆڵدا گرت لەگەڵ چەند پارچە چەکێکی بێ مۆڵەت و کەل و پەلی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەردا.

ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانیشی کرد کە “هەمیشە هەماهەنگ و هاوکاری بەڕێوەبەریەتیەکەمانن لەپێدانی زانیاری”.

ئایا مەرجە پارێزگاری کەرکووك لە کاندیدە براوەکان بێت؟
پێت ئایا مەرجە پارێزگاری کەرکووك لە کاندیدە براوەکان بێت؟
پۆلیس دەربارەی کوژرانی دوو هاووڵاتییەکە ڕوونکردنەوە دەدات
دوات پۆلیس دەربارەی کوژرانی دوو هاووڵاتییەکە ڕوونکردنەوە دەدات
پەیوەنیدر