هونەرمەندی بەناوبانگ مونا واسف کە لە دەیان شانۆگەری و فیلمی عەرەبیدا بەشداری کردووە، ڕەچەڵەکی خۆی ئاشکرا دەکات.
مونا واسف کە وەك هونەرمەندێکی سووری ناسراوە، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە ڕایگەیاند، عێراق ماڵ و کەسوکارمە، زێدی لەدایکبوونی باب و باپیرانمە کە خەڵکی موسڵن.
ئەوەشی خستەڕوو کە باب و باپیرانی کوردی موسڵن.
مونا کە ساڵی ساڵی 1942 لە باوکێکی کورد و دایکێکی مەسیحی لەدایکبووە، جەختیکردەوە لەوەی خۆشەویستی بۆ خەڵکی عێراق وەسف ناکرێت و وتیشی: “چەند جارێك سەردانی عێراقم کردووە و عێراقیش وەك پەڕتوکێکی کراوەی جوان دەمێنێتەوە”.