لەشاری هەولێر چەند بەنزینخانەیەك بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپەوە داخران و خاوەنەكانیشیان سزادران.
قائیمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەدرێژەی بەدواداچوون و چاودێریكردنی لیژنەكانی پشكنین و چاودێری بۆ بەنزینخانەكانی هەولێر، لەكۆی ٥١ بەنزینخانە كە لەرۆژانی ١٢-١٦ تا ئەمڕۆ ٢١-١٢ پشكنین بۆ جۆری بەنزینەكانیان كراوە، سێ بەنزینخانەی ناو شاری هەولێر بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی كوالێتی خراپ و پابەندنەبوونیان بە رێنماییەكان، داخران و سزا دران.
قائیمقامیەتی هەولێر ناوی ئەو سێ بەنزینخانەیەی بڵاوکردووەتەوە کە بریتین لە: وێستگەی بەهاری نوێ، وێستگەی میر و وێستگەی نیو ئۆیل.