نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە عێراق دەکات



نەتەوە یەكگرتووەكان پیرۆزبایی لە حكومەتی عێراق دەكات بە بۆنەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و وەك هەوڵێك بۆ پتەوكردنی حكومڕانی دیموكراسی ناوی دەبات.

ئەمڕۆ پێنج شەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ جینین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كۆبووەوە، و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بەناوی ڕێكخراوی نێودەوڵەتییەوە پیرۆزبایی لە سودانی كرد بە بۆنەی سەركەوتنی حكومەتەكەی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان.

سودانی جەختی لە سووربوونی حكومەت كردەوە بۆ تەواوكردنی هەموو مافە دەستوورییەكان و پشتیوانیكردنی لامەركەزی ئیداری كە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكاندا وەك بەشێك لە پابەندبوونەكانی لە بەرنامەی حكومەتدا بەدی هێندراوە.

هاوکات تاوتوێی رەوشی غەززەش كراو لەم بارەیەوە نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران دەڵێت، سودانی جەختی لەوە كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و زلهێزەكان بەرپرسیارێتی خۆیان لە ڕاگرتنی ئەو كارەساتە بگرنە ئەستۆ یارمەتییە مرۆییەكان بگەیەننە لێقەوماوان.

گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیان پێکردەوە
پێت گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی بەغدا دەستیان پێکردەوە
لە سلێمانی بەرزە پردێکی تر دروستدەکرێت
دوات لە سلێمانی بەرزە پردێکی تر دروستدەکرێت
پەیوەنیدر