لە ماوەی ئه‌مساڵدا له‌سه‌ر سكاڵاى هاووڵاتییان ٥٠ بریكارى خۆراك له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌رى ڕاده‌ستى چاودێری بازرگانى كراون و ئه‌وانیش لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئەنجامدراوە.
دلێر عه‌بدولواحید، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانی کەلوپەلی خۆراکى هەولێر، ڕایگەیاند، ” له‌سه‌ر سكاڵای هاووڵاتییان به نووسراو زیاتر لە ٥٠ بریكاریان ڕاده‌ستى چاودێری بازرگانى كردووه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سكاڵاى هاووڵاتییان له‌و بریكارانه‌ى خۆراك، له‌سه‌ر بابه‌تى وه‌رگرتنى پاره‌ى زیاده و گۆڕینى جۆرى خۆراكه‌كان بووه، هەر بۆیە لێپرسینهوهىان له‌گه‌ڵ ئه‌و بریكارانه كردووه، به‌ڵام زۆرترینیان ئاگاداركراونه‌ته‌وه له دادنووس به‌ڵێننامه‌یان لێوه‌رگیراوه”.
به‌پێی داتاكانى به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانی کەلوپەلی خۆراک، له سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر به ئیداره‌ى سه‌ربه‌خۆى سۆرانیشه‌وه زیاتر له دوو هه‌زار و ١٠٠ بریكارى خۆراك هه‌ن و جگه له‌ناوه‌ندى شار، دابه‌شی سه‌ر قه‌زا و ناحیه و گونده‌كان بوونه.