حکومەتی هەرێم گرێبەستی 761 کارمەندی نوێ کردەوە



حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم گرێبەستەکانی کارمەندانی دەزگای گشتی كاروباری مینی بۆ ساڵی 2024 نوێ كرده‌وه کە ژمارەیان 761 کارمەندە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، جه‌بار مسته‌فا، سه‌رۆكی ده‌زگای گشتی كاروباری مین ڕایگه‌یاند، پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م مینلابه‌ر و فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ستی ده‌زگای گشتی كاروباری مین ده‌كه‌م به ‌بۆنه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستەکانیان بۆ‌ ساڵی 2024‌.

ڕوونیشیکردەوە کە ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی گرێبه‌ست له‌ ده‌زگای مین كارده‌كه‌ن.

به‌پێی نووسراوێك‌ كه‌ واژووی ئومێد سەباح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی له‌سه‌ره‌ بڕیاردرا گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م فەرمانبەرەکانی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی مین لە هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیداره‌ی گه‌رمیان نوێ بکرێتەوە کە ژماره‌یان 761 فه‌رمانبه‌ره.

حزبی شیوعی: دەنگی ئێمە نەبووایە کورد کورسییەکی لە کەرکووك لەدەست دەدا
پێت حزبی شیوعی: دەنگی ئێمە نەبووایە کورد کورسییەکی لە کەرکووك لەدەست دەدا
بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی دروست دەکرێت
دوات بەرزەپردی حەپسەخانی نەقیب لە سلێمانی دروست دەکرێت
پەیوەنیدر