پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند



سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیس سلێمانی بەتۆڕی میدیایی خەڵکی ڕاگەیاند، به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ نزیكه‌ی‌ ٦٠ بتڵی‌ غازی‌ ماڵان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌، مه‌فره‌زه‌كانی‌ پۆلیسی نوسینگه‌ی‌ نه‌هێشتنی‌ تاوانی‌ كوردسات دوو تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ چه‌ند هاوڵاتییه‌ك سكاڵای‌ یاساییان تۆماركرد كه‌ بتڵی‌ غازیان لێدزراوه‌، هێزه‌كانی‌ پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستپێكرد، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو بەبنبەست گەیشتنی لێکۆڵینەوەکان، توانرا لەلایەن مه‌فره‌زه‌كانی‌ نوسینگه‌ی‌ پۆلیسی نه‌هێشتنی‌ تاوانەکانی‌ كوردساتەوە دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن‌.

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، توانیویانە دەستبگرن به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌و بتڵه‌ غازانه‌دا كه‌ تۆمەتبارەکان لەماوەی مانگێکدا دزیبوویان.

وتیشی، تۆمەتبارەکان دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه‌و له‌كاتی‌ لێكۆڵنه‌وه‌كاندا ده‌ركه‌وت كه‌ تۆمەتبارەکان چوار ماتۆڕسكیشیان له‌چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دزیووه‌.

لەڕاگەیانراوەکەی پۆلیسی سلێمانیدا ئەوەشخراوەتەڕوو، (پ، ج، ع لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٤ – ك، م، ع له‌دایكبووی ساڵی‌ ٢٠٠٢) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٦ ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا دەیان فەڵەستینی کوژران
پێت لە هێرشێکی نوێی ئیسرائیلدا دەیان فەڵەستینی کوژران
یەکەم هاووڵاتی سۆران پاسپۆرتی بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەرگرت
دوات یەکەم هاووڵاتی سۆران پاسپۆرتی بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەرگرت
پەیوەنیدر