یەکەم هاووڵاتی سۆران پاسپۆرتی بە سیستمی ئەلیکترۆنی وەرگرت



لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی عێراق بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی دەرهێنانی پاسپۆرت، سیستمەکە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش کەوتەکار و یەکەم هاووڵاتیش لە ماوەی 30 خولەکدا بووە خاوەنی پاسپۆرت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و دیدار عومەر بەڕێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێم و بەڕێوەبەری نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران، نووسینگەی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرایەوە.

هاووڵاتی خالید قادروەک یەکەم کەس لە ماوەی کەمتر لە 30 خولەکدا پاسپۆرتەکەی لەڕێی سیستمە نوێیەکە وەرگرت.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی پلانی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا دێت بۆ بە ئەلیکترۆنیکردنی سیستمی دەرهێنانی پاسپۆرت و ئێستا لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکیش پەیڕەو دەکرێت.

 

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
پێت پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری ڕاگەیاند
باڵیۆزی ئەمریکا  و عەممار حەکیم لەسەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکان ڕێککەوتن
دوات باڵیۆزی ئەمریکا  و عەممار حەکیم لەسەر کۆتایی هێنان بە هێرشەکان ڕێککەوتن
پەیوەنیدر