ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ عەممار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد و گفتوگۆی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکەیان کرد.
ئێلینا ڕۆمانسکی ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ عەممار حەکیم گفتوگۆی هێرشی سەر بنکە سەربازی و دامەزراوە ئەمریکییەکانمان لە عێراق کرد و ڕێککەوتین لەسەر کۆتایی هێنان و راگرتنی هێرشەکان.
باسی لەوەشکردووە، دوێنێ گفتوگۆیەکی گرنگ لەگەڵ حەکیم و جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڤیکتۆریا نولاند بەڕێوەچوو کە تیایدا ڕێککەوتین لەسەر پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق و زیادکردنی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ خەڵکی غەزە و پاراستنی ئاشتی لە ناوچەکەدا.