کەشناسی پێشبینی دەکات نمەباران سەنتەری شارەکان بگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆك و هەولێریش بەفر ببارێت.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو.
سەبارەت بە سبەینێ هەینیش ڕایگەیاند، لە کاتەکانی بەیانیدا باران بارین لە ناوچە شاخاوییەکان و سنووری پارێزگای دهۆک دەست پێدەکات و پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر هەندێک ناوچەی دیکەی هەرێم و بارانی مامناوەند دەبارێت.
بەشی پێشبینی وەزارەتی گواستنەوە ڕوونیشیکردەوە کە لە دوای نیوەڕۆوە سەنتەری پارێزگای هەولێر و سلێمانی نمە باران دەبێت و ئەگەری بارینی بەفریش لە ناوچە شاخاوییە سنووریەکانی دهۆک و هەولێر هەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە پێشبینی دەکرێت بۆ ڕۆژی شەممە کاریگەری ئەم شەپۆلە زیاتر بێت و نزیکەی 2-4 پلەشم گەرما دادەبەزێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 14 پلەى سیلیزى
دهۆک : 13 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 17 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 13 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 19 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 2 پلەى سیلیزى
سۆران : 11 پلەى سیلیزى