سه‌رۆكی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان پەیامێك سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراق و بەتایبەت كەركوك بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه ڕه‌نگه كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به ده‌نگ و كورسی ببوایه بە كه‌مینه‌یه‌كی زۆر بچووك و دەشڵێت: “یەكێتی زۆر تكای كرد، با یه‌ك لیستمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوچه دابڕێنراوه‌كان”.
د. ڕێواس فایه‌ق، سه‌رۆكی خوولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یامەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، “زۆر دوورنییه هه‌ر دوێنێ بوو، كه یه‌كێتی له‌سه‌ر ئاستی سه‌رۆكی حزب، مه‌كته‌بی سیاسی، ته‌نانه‌ت مه‌ڵبه‌ند و ئۆرگانه‌كانی تریش، زیاتر له چه‌ند جارێك، به شێواز و شاندی جیاجیا، به پێداگری و تكاكاریی زۆره‌وه، یه‌ك یه‌ك له ده‌رگای حیزبه سیاسییه‌كانی دا و داوای لێ‌كردن:- تكایه با یه‌ك لیستمان هه‌بێت بۆ هه‌ڵبژاردنی ناوچه دابڕێنراوه‌كان، ئه‌وه‌ش بێگومان له لاوازیمان نه‌بوو، له بێ وره‌ییمان نه‌بوو، باش باش ده‌مانزانی دۆخمان له‌و ناوچانه چۆنه و پشت ئه‌ستور بووین به متمانه و پاڵپشتی خه‌ڵكه ئازا و بوێره‌كه‌مان”.
نووسیویەتی، “پلان و به‌رنامه‌ڕێژییه‌كی پێشوه‌خته‌ی تۆكمه و عه‌قڵانی و نه‌رم و وردمان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌كه‌ش ئاماده و ساز بووه، كه به ده‌سته‌جه‌معی و یه‌كڕیزی بڕیارمان له باره‌وه دابوو، هه‌مو‌شمان ئاماده‌بو‌ین به سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڤاڵ بافڵ وزه و توانا‌مان بخه‌ینه خزمه‌ت پلانه‌كه”.
ڕاشیگەیاندووە، “دواجار ده‌رئه‌نجامه‌كانیش ده‌ریخست كه ئێمه له هه‌مووان زیاتر جێگه‌ی قبوڵ و متمانه‌ی ده‌نگده‌ره‌كانی ئه‌و ناوچانه بووین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئاماده‌بووین سه‌باره‌ت به شێوازی لیسته یه‌كگرتووه‌كه و دانانی كاندیده‌كان و هه‌ر مه‌رجێكی تریش سازش بۆ حیزبه كوردستانییه‌كان بكه‌ین”.
ڕێواس فایەق ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئه‌وه هه‌ژمونی ئه‌جێندای گوماناوی، خه‌یاڵپڵاوی ته‌وژمی پۆپۆلیستی هه‌ڵتۆقیو و قورمیشكراو، ترس له كاریگه‌ری یه‌ك لیستی له‌سه‌ر ده‌نگدانی په‌رله‌مانی كوردستان و چه‌ند هۆكارێكی بێ ئه‌رزشی دیكه بوو، كه نه‌یهێشت هه‌موومان یه‌ك لیستی هه‌ڵبژاردن و له یه‌ك به‌ره‌ی شه‌ڕی دیموكراسیدا بین به‌رامبه‌ر نه‌یاره‌كانمان”.
جەختیشی كردۆتەوە، “نابێت ڕۆڵی نه‌گریسی دژه كوردی هه‌ندێك سیاسی به ته‌مه‌ن و ئه‌زموون گه‌وره و به ئه‌قڵ هه‌رزه‌مان بیربچێت، كه ڕۆژانه و به‌بێ موناسه‌به ژه‌هریان ده‌ڕشت و كاریگه‌ری خۆیان له‌سه‌ر له‌باربردنی هه‌موو هه‌وڵه‌كان هه‌بوو، بۆیه له ئێستادا ده‌بێت به دیار شكستی خۆیانه‌وه خه‌ریكی خۆخواردنه‌وه‌بن”.
سەرۆكی خوولی پێنجەمی پەرلەمان لە نووسینەكەیدا وتویەتی، “ئێمه ئه‌ركی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌یی و دۆستایه‌تیمان پێش هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر هه‌مو هێزه‌كان جێبه‌جێكرد و جگه له حیزبی شیوعی ئه‌وانی دیكه هه‌ریه‌كه و به بیانوویه‌ك به‌ده‌نگمانه‌وه نه‌هاتن، ته‌نانه‌ت ئه‌وكات هه‌ندێك له سه‌ركرده و كادیری باڵایان له ڕێگه‌ی میدیای فه‌رمی و سێبه‌ره‌وه وه‌ك سه‌ركه‌وتن و ده‌ستكه‌وت بۆ خۆیان باسیان له ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی ده‌كرد و هه‌موو ئه‌و لێدوان و وتار و كۆمێنتانه‌ش هێشتا له بیری كوردستانیاندا ماون و هێنده دورنین، ئه‌سه‌ف به‌م هه‌ڵوێست و بڕیارانه زیانی گه‌وره به‌ر پێگه‌ی كورد كه‌وت له هه‌ریه‌ك له‌و ناوچانه”.
ده‌شڵێت: “توانیمان به‌شێك له تینوێتی ئه‌وان ئاوبده‌ین و ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانی یه‌كێتی نه‌بوایه ره‌نگه كورد له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا به ده‌نگ و كورسی ببوایه‌ته كه‌مینه‌یه‌كی زۆر بچوك”.
راشیگه‌یاندووه، “ده‌رئه‌نجام، بۆ یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی كورد ئامانجه باڵا و پیرۆزه‌كه‌یه، بۆیه نه‌هاتنه‌دی ئامانجه‌كه وه‌ك خۆی و به‌شێوه‌ی له سه‌دا سه‌د ، تامی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆمانی له ده‌مدا تاڵ كردووین”.