پێشنیوهڕۆی ئهمڕۆ چوارشهممه فڕۆكهكانی توركیا لەریگەی گولـلە تۆپێکەوە لە سهنتهری ناوهندی گوندی گوههرزێ له سنوری ئامێدی ماڵی هاوڵاتییەکی کردە ئامانج، بهڵام هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەگەیاندووە.
بەوتەی یەکێک لە دانیشتوانی گوندەکە کەناوی عیسا گوهەرزییە، گولـلە تۆپەکە لە ناوەندی گوندی گوهەرزێ کەوتووەتە خوارەوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە و تەنیا زیانی بە چەند خانوویەک گەیاندووە.
ئەو هاووڵاتییە ئاامژەی بەوەشکردووە، نازانن گولـلە تۆپەکە لە کوێوە ئاراستە کراوە، بەڵام ترس و دڵەڕاوکێ لای خەڵکی گوندەکە دروستبووە.
هاوکات، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەمە پێنجەم جارە گولـلە تۆپ لەناو گوندی گوهەرزێی سنووری ئامێدی دەکەوێتە خوارەوە.