وەزارەتی نەوت دوو بیرە نەوتی کەرکووکی نۆژەنکردەوە



وەزارەتی نەوتی عێراق چاكکردن و نۆژەنکردنەوەی دوو بیرە نەوتی لە سنووری پارێزگای کەرکووك راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند تیمە تەکنیکی و ئەندازیارییەکانیان دوو بیرە نەوتیان لە هەردوو کێڵگەی خەباز و جەمبور چاککردەوە کە دەکەونە سنووری پارێزگای کەرکووكەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە چوارچیوەی پلانێکی وەزارەت بۆ چاککردنەوەی نۆ بیرە نەوتی کێڵگەی خەباز، یەکێکیان چاککرایەوە و لەوەی کێڵگەی خەبازیش چوار بیرە نەوت نۆژەن دەکرێنەوە و کاری یەکێکیان تەواو بوو.

وەزارەتی نەوت ئەوەشی خستەڕوو کە بە مەبەستی چالاککردنی چینەکانی بەرهەمهێنان و شوێنی بەرهەمهێنان، ئەو بیرە نەوتانە نۆژەندەکرێنەوە کە پێشتر لێدراون.

توركیا ماڵێکی له‌ گوندێكی سنوری ئامێدی کردە ئامانج
پێت توركیا ماڵێکی له‌ گوندێكی سنوری ئامێدی کردە ئامانج
بانکەکانی عێراق ٢٥٥ ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە
دوات بانکەکانی عێراق ٢٥٥ ملیۆن دۆلاریان هاوردە كردووە
پەیوەنیدر