ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا پرسی هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی عێراق و دۆسیەی نەوت و گاز تاوتوێ دەکرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران، كۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاووتوێ دەكات.
ڕوونیکردەوە کە بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێم.
بڕگەی دووەم تایبەت دەبێت بە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ ماددە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنماییی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.
ڕاشیگەیاند بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.