کەشناسی پێشبینی دەکات پلەی گەرما نزم بێتەوە، بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکاندا.
بەشی پێشبینی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور و پەڵە هەور دەبێت و گەرماش 1-2 پلە لە ناوچە شاخاوییەکان نزم دەبێتەوە.
سەبارەت بە سبەینی پێنجشەممەش ڕوونیکردەوە، کە ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بەڵام دوای نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکاندا.
پێشبینیشی کرد کە بە بەراورد لەگەڵ ئەمڕۆ، گەرما 1-2 پلە نزم بێتەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی : 13 پلەى سیلیزى
دهۆک : 16 پلەى سیلیزى
کەرکووک : 15 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 13 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 17 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران : 12 پلەى سیلیزى