پەرلەمانتارێکی پارتی: هەرێمی کوردستان زۆر کارتی فشاری بەدەستەوەیە لە بەرامبەر بەغداد



پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەرێمی کوردستان زۆر کارتی فشاری بەدەستەوەیە لە بەرامبەر بەغداد و دەتوانێت بەکاریان بهێنێت، دەشڵێت:” ئەگەر حزبەکەم پێم بڵێ بکشێرەوە بەیانی دەکشێمەوە یەکسەر، وە ئەگەر هەموو لایەنە کوردییەکان بەیەکەوە لە بەغداد بکشێنەوە نەک لایەنێک بە تەنها بێگومان ئەو کات بەغداد لاواز دەبێت بەرامبەر بە هەرێم”.

مەحما خەلیل، پەرلەمانتاری پارتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە:” عێراق نە ئیلتیزام بە یاسا نە بە دەستور دەکات، هەندێک لایەنی سیاسی هەن پەیامی وڵاتانی دەوروبەر بەرامبەر هەرێم جێبەجێ بکەن، بە تایبەت لە بابەتی بودجە کە ببێتە قورسایی بودجە، موچەی پێشمەرگە و شەهیدان و ڕێککەوتنی شەنگال و دەیانی شتی تر، بەداخەوە حکومەتی عێراقی یەک خاڵی جێبەجێنەکردووە. ڕاستە سودانی کەسێکی باشە، بەڵام لە ناو چوارچێوەی هەماهەنگی لاوازە و دەسەڵاتی بەو جۆرە نییە.”

ئاماژەی بەوەشکردووە،”هەرێمی کوردستان زۆر کارتی فشاری بەدەستەوەیە لە بەرامبەر بەغداد، یەک لەوانە، یەکڕیزی کە هەموو لایەنەکان بەیەک ڕیزی بێنە بەغداد. دووەم، بابەتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و خەڵکی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەوەش دەبێت هەرێم سکاڵا تۆمار بکات لە بەردەم دادگا نێودەوڵەتییەکان و دادگای فیدراڵی عێراقیش بەوەی کە هەرێم هەموو ڕێکەوتنەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق پێشێلی مافەکانی خەڵکی کوردستانی جێبەجێنەکردووە ئەم کارتە تا ئێستا هەرێم پەنای بۆ نەبردووە پێویستە هەرێم بیر لە بەکارهێنانی ئەم کارتە بکاتەوە”.

راشیگەیاند، دوای ئەوە پێویستە بەردەوام شاندی هەرێم بێنە بەغداد بۆ گفتوگۆکردن، ناکرێت هەتا کێشەیەک نەبێت ئەو شاندە نەیەنە بەغداد، هەروەها حکومەتی هەرێم دەتوانێت نەوت و غاز و سامانی سرووشتی خۆی بۆ هەرێم بەکاربهێنێت مادام حکومەتی عێراق ئیلتیزام ناکات بە دانی موچە و بودجەی هەرێم.

“شەرمە بۆ حکومەتی عێراقی کە موسڵ و شەنگال و چەند شار و ناوچەیەک کەوتنە دەست داعش ئەوکات حکومەتی عێراق مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی ئەو شوێنانەی ژێر دەستی داعشی دەنارد، کەچی ئێستا سەرەڕای پابەندبوونی هەرێم بە هەموو خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە و ڕادەستکردنی نەوت، بەغداد موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نانێرێت”. مەحما خەلیل وادەڵێت.

دەشڵێت:”ئەگەر حزبەکەم پێم بڵێ بکشێرەوە بەیانی دەکشێمەوە یەکسەر، وە ئەگەر هەموو لایەنە کوردییەکان بەیەکەوە لە بەغداد بکشێنەوە نەک لایەنێک بە تەنها بێگومان ئەو کات بەغداد لاواز دەبێت بەرامبەر بە هەرێم”.

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران
پێت گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بەغدا ڕاگیران
وەزیری دارایی بۆ دیندار زێباری: بۆ ئەوەی وێنەیەکی روون و شەفاف بگاتە ناوەند جیهانییەکان پشتیوانتان دەبین
دوات وەزیری دارایی بۆ دیندار زێباری: بۆ ئەوەی وێنەیەکی روون و شەفاف بگاتە ناوەند جیهانییەکان پشتیوانتان دەبین
پەیوەنیدر